٤ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:١٠
Source: Parstoday
گەڵاڵەی چەند قۆناغی بۆ دابەش کردنی سووریا بە ڕۆڵگێرانی ئیسرائیل

ڕۆژنامەیەکی لوبنان دوای هێرشە بێ وێنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی بەربڵاو لە سووریا لەوانە نزیکی شوێنی دانیشتنی جۆلانی، سیناریۆی مەترسیدار لە دژی ئەو وڵاتە عەرەبییەی ئاشکرا کرد.

  لە ڕۆژنامەی ئەلبناء، کۆڕە سیاسیە ئاگادارەکان لە ناوچەکە پێیان وایە کە سووریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد بە دەستی تیرۆریستەکان و توندڕەوەکان بە سەرکردەیی ئەبو محەمەد جۆلانی، لەگەڵ پڕۆژەیەکی مەترسیدار بەرەوڕوو بووەتەوە کە ئێستاکەش ئەو گەڵاڵە چەند قۆناغی تێپەڕاندووە.


ئەو ڕۆژنامەی لوبنانیە لە دەقێکدا نووسی کە گەڵاڵەیەکی وەیشوومە بۆ سووریا خەریکە جێبەجێ دەکرێت کە بە شێوەی قۆناغ بەقۆناغ دەچێتە پێشەوە و گەڵاڵەکە بە ڕووخانی بەشار ئەسەد لە ڕێگای بەرنامەیەکی ئیتلاعاتی-سەربازی- سیاسی و بە هاوڕێی ئەمریکا، ئیسرائیل و تورکیا دەستی پێکرد و بە کوشتوبڕی عەلەوییەکان درێژەی هەبوو و پێش ئەوەش پێکدادان لەگەڵ هێزە کوردییەکانیش ڕووی دا.
ئێستاکەش هێرشگەلێک بۆ سەر ناوچە درۆزی نشینەکان بە بیانووی سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام دەستی پێکردووە. بەڵام هەموو ئەوەی کە ڕووی داوە و ئەوەش خەریکە خەریکە ڕوو دەدات، لە چوارچیوەی پڕۆژەیەک بۆ پەرەپێدان بە ئاژاوە لە سووریا بووە کە بە بەشداری گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەو وڵاتە و بە ڕێککەوتنی هێزە ناوچەییەکان ئەنجام دەدرێت کە دزەی سیاسی و سەربازیان لە سووریا هەیە. ئامانجی کۆتایی ئەو گەڵاڵە وەیشوومە، دابەش کردنی سووریا بە سیستەمی سیاسی سەربەخۆ بۆ لاواز کردنەوەی ئەو وڵاتەیە.

ئەلبنا نووسی: ئەو کۆڕە هۆشداری داوە کە کێشاندنی سووریا بەرەو شەڕی نێوخۆیی و دابەش کردنی ، لێکەوتەی گەورەی سەربازی، ئەمنیەتی و سیاسی بۆ سەرجەم ناوچە بەتایبەتی لوبنان، فەلەستین، ئوردن و عێراق بەدواوە دەبێت و لەوانەیە ئەو وڵاتانە تووشی ئاژاوە و تێکدانی ئەمنیەتی بکات. هەروەها پێش بینی کراوە کە جارێکی دیکە بە دەسکاری لە دۆخی ئەمنیەتی عێراق، گوشار بخرێتە سەر بەغدا تا دۆخی سیاسی قبووڵ بکات هەر ئەو جۆرە کە لە سووریا رووی داوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha